تاريخ : دوشنبه پنجم مرداد ۱۳۹۴ | 1:21 | نویسنده :
 

بۆ ئەوەی گەمارۆکان لاببرێن و بۆ ئەوەی ئێرانییەکان نەبنە هۆی پێشێلکردنی بەڵێنەکانی خۆیان، داوا لە هەموو ژنانی ئێران ئەکەین لە ئەمڕۆوە منداڵی بێ "ناوک"یان ببێ با لایەنی 1+5 بیانوومان پێنەگرن و نەڵێن بۆچی کەوتوونەتە پێشێلکاری. نەک هەر زەریف، زۆر ناشیرینیش لە دانوستانەکاندا کەوتنە زەحمەت و بؤ ڕێزلێنان لەو هەموو هەوڵە دڵسۆزانەیان، پێویستە دایکانی ئەم وڵاتە بە جیددی بیر لە مناڵی بێ ناوک بکەنەوە. بێگومان دوکتۆرەکان و ڕاوێژکارەکانیش ئەتوانن لەم بوارەدا یارمەتیی دایکە تێکۆشەرەکان بدەن و بە بەرهەمهێنانی منداڵی بێ ناوک، ببنە هۆی پێشکەوتنی زانستی و ئابووریی وڵات. هەر ژنێک منداڵی بێ¬ناوکی ببێ، هەنگاوێکی گەورەی لە پێناو گەشەکردنی وڵاتدا هەڵگرتووە و خو جەزای ئەداتەوە.
کەمپینی پشتیوانی لە مناڵە بێ¬ناوکەکان.